به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر: هاوڵاتییه‌ك خنكا
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له گوندی شێخه‌لات سه‌ر به ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره هاوڵاتییه‌ك خنكا.
كاروان میراوده‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا زانیویانه.
وتیشی، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، كه شوانكاره‌یه و به‌هۆی زیادبوونی ئاو له ناوچه‌كه خنكاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه به‌ره‌و پزیشكی داد به‌ڕێكراوه.
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ئەوەشیان خستەڕوو، شوانکارەکە تەمەنی 28 ساڵە و هەوڵیداوە سەرئاژەڵەلەکانی لە ئاو ببپەڕێنێتەوە، بەڵام خۆی و ئاژەڵەکانی کەوتوونەتە ئاوەکە و خنکاوە.
وتیشی، تیمەکانیان بە دوای ئاژەڵەکاندا دەچن بزانن چیان بەسەرهاتووە.
لافاوی ئەم بەیانییە زیانی بە ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیەک گەیاند
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا