ناحیەی چەمانکێ زۆرترین بارانی لێباریووە
زۆرترین رێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
964+
فەهمی نەبی
بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە.
لە سەنتەری شاری هەولێر 63.9 ملیم باران باریووە، بەڵام بەرزترین رێژەی باران لە قەزای مێرگەسوور بووە 92 ملیم بارانی لێباریووە، لە قەزای خەبات کەمترین رێژەی باران بارین تۆمارکراوە 17.2 ملیم بارانی لێباریووە.
لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی تەنیا شەش ملیم باران باریووە، بەرزترین رێژەی لە ناحیەی سەرکەپکان بووە 29 ملیم بارانی لێباریووە و کەمترینی لە سەنتەری قەزای دوکان بووە 0.4 ملیم بووە.
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک 46.2 ملیم باران باریووە، بەڵام بەرزترین رێژەی باران لە ناحیەی چەمانکێ بووە 159 ملیم باران باریووە و کەمترینی لە قەزای شێخان بووە 30 ملیم باران باریووە.
لە سەنتەری پارێزگای کەرکوک، 25 ملیم باران باریووە، لە ناحیەی مەیدان بەرزترین رێژەی باران بارین تۆمارکراوە 36.4 ملیم باران باریووە، کەمترینی لە کفری و تەکیەی جەباری 12.5 ملیم باران باریووە.
لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 16.6 ملیم بارانی لێباریووە، لە تەوێڵە زۆرترین رێژەی باران بارین تۆمارکراوە 31 ملیم باران باریووە، و کەمترینی لەو پارێزگایە لە ناحیەی سیروان بووە 16 ملیم باران باریووە.