دارەکانی دامێنی قەڵای هەولێر بەهۆی باوە شکاونەتەوە. وێنە:ئەندازەی پارکەکانی هەولێر.
ئەندازەی پارکەکان رایگەیاندووە
رەشەباکەی دوێنێ شەو دەیان داری دەوروبەری قەڵای شکاند
964+
فەهمی نەبی
هاتنی شەپۆلە باو بۆرانەکەی دوێنێ شەو جگە لەبەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لە چەندین گەڕەکی هەولێر بەهۆی تەوژمی با دەیان داری دەوروبەری قەڵای هەولێر شکاوە.
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە، باو بۆرانەکەی دوێنی شەو دارەکانی دامێنی قەڵای هەولێری شکاندووەتەوە و چەند تیمێک دارەکانیان لابردووە، چونکە ناوەڕاستی شەقامیان گرتبوو.
کەشناسی هەرێم دوو رۆژە پێشینیەکانی ئەوەیە شەپۆلێکی بەهێزی باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و تا ئێستا دەیان شەقام ئاویان لێ کۆبووەتەوە.