حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە
ئیسرائیل هێرشەکان فراوان دەکات و کوڕەکەی ناتەنیاهۆش رەخنەی هەیە
964+
ژووری هەواڵ
حوسییەکان لە کەنارەوەکانی یەمەن دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا و دەڵێن ئیسرائیل خاوەنیەتی، ئیسرائیلیش دەڵێت هی سەرمایەدارێکە و پەیوەندی بەوانەوە نییە.
یائیر ناتەنیاهۆ کوڕەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێکدا هێرشی کردووەتە سەر سوپا و دەڵێت بە هۆی شکستی ئەوانەوە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر روویدا، ئەم هەڵوێستە سوپای توڕە کردووە.
بایدن گەورە بەرپرسانی کۆشکی سپی راسپاردووە پرۆژەیەک ئامادە بکەن بۆ سزادانی ئەو جووە توندڕەوانەی هێرش دەکەنە سەر فەلەستینییەکان لە کەناری خۆرئاوا.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: هێرشەکانیان لە باشووری غەزە فراوانتر دەکەن، ئیتر وردە وردە دەچنە ناو گەڕەکەکانی ئەو بەشەی شارەکەش.
بەپێی دوایەمین راپرسی کە لە ئەمریکا کراوە، ئاستی پشتیوانی بۆ بایدن دابەزیوە بۆ رێژەی 40% ئەمەش کەمترین رێژەیە لەو کاتەی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات نەخۆشخانەی شیفا بەتەواوی چۆڵ بکرێت و دەڵێت بووەتە گۆڕەپانی مەرگ.