هەواڵی زیاتر
سبەی پشووە و هەموو کوردستان لە ئامادەباشیدایە
964+
ژووری هەواڵ
سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەهۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو لە ناوچە جیاوازەکان.
پێشهوا ههورامانی له پهیجی فهرمیی خۆی له فهیسبووك بڵاویكردهوه، “بە هۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی”.
پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە بەشێکی بەرچاوی شەپۆلە زۆرەکەی بارانی ئەم دوو رۆژە، پارێزگای دهۆک و دەوروبەری دەگرێتەوە.
بەرگریی شارستانی و سەرۆکایەتی شارەوانیی دهۆک دەڵێن تا 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەموو ئامادەباشیەکداین.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، “کەشناسی ئاگاداری کردووینەتەوە لە بارانبارینێکی زۆر ئەگەری دروستبوونی لافاو، هەموو تیمەکانمان لە ئامادەباشین”.
ئەم بارانە بەخوڕە لە ئێوارەوە هەولێریشی گرتووەتەوە و چەند شەقام و ناوچەیەک ئاوی تێیدا کۆبووەتەوە، هاتووچۆش هۆشداری داوە بە شۆفێران.
کشتوکاڵی چەمچەماڵ بەدوای مشتەریدا دەگەڕێت تا بڕێک گەنمی کۆگاکراوی پێبفرۆشێت، دەڵێت تۆنی دەدەن بە 660 هەزار دینار.
گەنمەکە لە کۆگاکانی گردەبۆرەیە لەسەر رێگەی زێوێ، کشتوکاڵی چەمچەماڵ دەلێت، جۆرەکەی باشە و باوەڕپێکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کشتوکاڵی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی سنورەکەمان دەکەینەوە کە بڕێک گەنمی باوەڕپێکراومان هەیە لە کۆگاکانی گردەبۆر، سەر رێی زێویی جۆری (سلێمانی/٢) بەنرخی 660 هەزار دینار، هەر جوتیارێک ئارەزووی دەکات بەزووترین کات سەردانمان بکات”.