دیمەنی کرانەوەی یەکێک لە ئاڕاستەکانی شەقامەکە _ وێنە: 964
ئاستەنگی هاتوچۆی نەهێشت
دووەم ئاراستەی پرۆژەی یەکتربڕی فاروق كرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە یەكێك لە ئاراستەکانی چوونەر سەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی لە پڕۆژەی یەکتربڕی فاروق، لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە.
ئاراستەكە، گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد و بازنەیی مەلیك مەحمود بەیەكەوە دەبەستێتەوە، دوا شەقامی لاوەکی پڕۆژەكەیە.
لاجان بورهان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆژەكە بە 964 ی وت، شەقامەكە لە مانگی ئایاری 2023-وە، بەهۆی كاركردن تیایدا داخرابوو.
سبەی شەقامێکی یەکتربڕی فاروق دەکرێتەوە
وتیشی، بەهۆی کردنەوەی شەقامەکە ئیدی هیچ ئاستەنگییەك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستنابێت، لەبەرئەوەی هەموو رێگاكانی چونەسەر شەقامەكە كراوەتەوە بەڕووی هاوڵاتیاندا.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا كاركردن لەناو یەکتربڕەکە بەردەوامە و بڕیارە مانگی نیسانی 2024 كۆی پڕۆژەكە تەواو بێت، تێچووەكەشی حەوت ملیار و 301 ملیۆن دینارە.