باران بەڕێوەیە
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
+964
پەری ساڵح
بە پێی پێشبیینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژانی پێشوو، هاوکات ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
کۆتایی هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی هەرێم کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا بەرزترین رێژەی بارانبارین لە بارزان بووە و بڕەکەی 46 ملیمە.
بۆ سبەی یەکشەممە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لە بەشێک لە ناوچەکان، بەڵام لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاد دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر .
پێشبینیی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ شەممە بەمجۆرەیە:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 23 پلەى سیلیزى
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەی یەکشەممە:
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى