دیمەنی قەرەباڵغی بەردەم ئۆتێلەکەی زاخۆ.وێنە. سۆشیال میدیا
تەرمی پیاوێک لە ناو هۆتێلێکی زاخۆ دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە هۆتێلێکی قەزای زاخۆ تەرمی پیاوێکی بەرەچەڵەک تورک دۆزرایەوە و گومان دەکرێت بە چەڵدە گیانی لەدەستدابێت.
ئەو پیاوەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە خەڵکی تورکیایە و لە ژورە تایبەتەکەی خۆی لە ناو هوتێلێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پۆلیس رەوانەی پزیشکی دادی کردووە.
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆیسی زاخۆ بە 964ـی وت، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بۆیان دەرکەوتووە بە جەڵدە گیانی لەدەستداوە بەس بۆ زیاتر دڵنیابوونی تەواو رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکەن.
وتیشی، هیچ ئاسەوارێکی لێدان بەسەر جەستەیەوە نەبووە و تەنیا هەست بەوەکراوە کە نەخۆشبووە، تا ئێستاش هیچ کەسوکارێکی دیارنین و کەس نەهاتووە بەدەم تەرمەکەیەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی