دوو شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە
لە دوێنێوە زۆرترین رێژەی باران لە دهۆک باریوە
964+
فەهمی نەبی
کەشناسی هەرێم رێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی باران تۆمارکراوە و لە هەولێر کەمترینە.
ئەمڕۆ هەینی دەزگای کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رێژەی باران بارینی بڵاوکردەوە، لە کاتژمێر 9ی بەرەبەیانی دوێنێوە تا کاتژمێر 9ی ئەمڕۆیە.
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک 19.3 ملیم، لە زاخۆ 6.9، ئاکرێ 14.6 باران باریوە، بەرزترین رێژەی تۆمارکراوی باران بارین لە ناحیەی بجیل بووە، لەو ناحیەیە 25.5 ملیم باران باریووە.
لەدوێنێوە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم کەمترین رێژەی باران بارین لە هەولێر تۆمارکراوە، بەجۆرێک سەنتەری شاری هەولێر بارانی لێ نەباریووە، ئەمەش بەپێی دزەگای کەشناسی.
سەنتەری پارێزگای سلێمانی 0.2 ملیم و سەنتەری پارێزگای کەرکوک 3.6 ملیم و سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 1.2 ملیم بارانیان لێ باریووە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت، رۆژی هەینی و رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دوو شەپۆلێکی نوێی باران بارین دێنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.