لە داقوق

سەربازێکی سوپای عێراق بە قەناسی چەکدارانی داعش بریندار کرا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی داعش لە داقوق سەربازێکی سوپای عێراقیان بە سەختی بریندارکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لیوای 44ی فەوجی یەکی سوپای عێراق، “لەسەر خواستی خۆی ناوکەی نەنوسراوە” بە 964ی وت، رووداوی تەقەکردنەکە لە خاڵێکی پشکنین بووە لەنزیکی گوندی سوھێل لەسەر چەمی رۆخانەی قەزای داقوق.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، بە چەکی قەناس سەربازەکە بریندارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کەرکوک کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

چەمی روخانە بەدووری نزیکەی 10 کیلۆ مەتر دەکەوێتە رۆژئاوای باشوری داقوقەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆرەوە

مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆرەوە