کێشەی گلێنەیان هەیە

بەشێک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی بۆ نەشتەرگەری گەیشتنە کەربەلا

964+

ژووری هەواڵ

بەشێ ک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، لە هەڵەبجەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زەین ئەلعابیدین لە کەربەلا و لەوێ نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.11.2023، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی هەڵەبجە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی گلێنەی چاو لە نەخۆشخانەی هەڵەبجەوە بۆ نەخۆشخانەی زەین ئەلعابیدین لە کەربەلا گواستراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە نەشتەرگەرییەکە هەیە 78 بەرکەوتوون، لە داهاتووشدا سەرجەم ئەو نەخۆشانەی ماون چارەسەریان بۆ دەکرێت و حکومەتی عێراق تێچووی چارەسەرەکەیان بۆ تەرخاندەکات.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەو بەرکەوتووانە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت و بەشێک لە نەخۆشەکانیش پێویستیان بە لکاندنی سپێنەی چاو و دەرهێنانی تەقەل و هەندێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری ئاوی سپی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی تەندروستی هەڵەبجە، تا ئێستا ژمارەی دیاریکراوی بەرکەوتوان دیار نییە، چونکە بەردەوام داواکاری هەیە و ئێستا لە هەڵەبجە زیاتر لە دوو هەزار، لە سلێمانی 500 و لە هەولێر سێ هەزار داواکاری هەیە کە دەڵێن بەرکەوتەی چەکی کیمیایین.

سێ دکتۆری میسر بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ل...

سێ دکتۆری میسر بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجەن