بەر دارێک کەوتووە

لە قەڵادزی پاشماوەی درۆنێک دۆزرایەوە

964+
ژێوار خدر – راپەڕین

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک قەڵادزێ پاشماوەی درۆنێک لە زەوی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە، پێدەچێت پەیوەندی بە دەنگە گەورەکەی چەند شەوێک لەمەوبەر هەبوبێت.

ئەو کەسەی درۆنەکەی دۆزیوەتەوە و خاوەنی زەوییەکەیە بە 964ـی وت، “ئەو زەویەی پاشماوەی درۆنەکەم لێی دۆزیەوە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵە، بەڵام درۆنەکە لە دووری ئاژەڵەکان بەر دارێک کەوتبوو شکاندبویەوە”.

بەوتەی ئەو هاوڵاتیە، دوای دۆزینەوەی پارچە شکاوەکانی درۆنەکە ئاسایشم ئاگادار کردەوە، ئەوانیش دەستبەجێ گەیشتن و دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە.

بەپێی زانیاری 964 ئەو زەویەی درۆنەکەی لێ دۆزراوەتەوە، پێی دەڵێن “کانی بێ بنێ”

ئیبراهیم محەمەد وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، بەڵێ پاشماوەی درۆنێک دۆزراوەتەوە، بەڵام وردەکاری زیاترمان لانیە لەم بارەیەوە.

چەند شەوێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە شاری قەڵادزێ بیسترا، لەو کاتەدا 964 سۆراغی ئەو دەنگەکەی کرد، بەڵام هیچ کەسێک بەلایەنە فەرمییەکانیشەوە نەیانزانی سەرچاوەی دەنگەکە چی بووە و لەکوێوەوە هاتووە.

ئەمڕۆ پاشماوەی ئەم درۆنە بە دووری یەک کیلۆمەتر لە شاری قەڵادزێ لە شوێنێکی تایبەت بە بەخێوکردنی ئاژەڵ دۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە قەڵادزێ دەنگی تەقینەوە بیستراوە

لە قەڵادزێ دەنگی تەقینەوە بیستراوە