وانەبێژەکان بە نیازی هەولێرن و چوار کەسە مەترسیدارەکەش گیران
+964
ژووری هەواڵ
نەوتەکەی ئەمساڵ خەڵک بەپیریەوە چووە، بەپێی حیساب و کیتابی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت تائێستا 500 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە، هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی سپی پێ دەدرێت.
مامۆستایانی وانەبێژ ئەمجارە بەنیازن روو لە هەولێر بکەن، دەڵێن ئیتر لە سلێمانی و هەڵەبجە نامێنین و لە دەرگای ئەنجومەنی وەزیران دەدەین بۆ ئەوەی چارەیەکمان لێ بدۆزنەوە.
چوار تۆمەتبار گیراون کە یەک کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێ بووە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەڵێت ئەوەی پێیان بووە لە جۆرەکانی هیرۆین و کریستاڵ و جامایکا بووە.