ئەو کەلوپەل و مادانەی دەستیان بەسەردا گیراوە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر
وێنەکە شتی دیکەشی تێدایە
چوار تۆمه‌تبار و كیلۆیه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر كه‌وتنه ده‌ست ئاسایش
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاشكرای كرد، چوار تۆمه‌تباری “مه‌ترسیدار”یان گرتووه له‌گه‌ڵ كیلۆیه‌ك ماده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه دا، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه (دوێنێ) لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا توانیویانه چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیر بکه‌ن، کە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەرەوە كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له چالاكییه‌كه‌دا بڕی (یەک کیلۆگرام) مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و کریستاڵ و جامایکا دەستیبەسەردا گیراوه و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.
به پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه له ماده هۆشبه‌ره‌كان، بڕێكی زۆری پاره‌ی دینار و دۆلار و چه‌ند پارچه چه‌كێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه پێده‌چێت به تۆمه‌تباره‌كانه‌وه بووبێت.