باوکی ژنەکەش بریندار دەکات

پیاوێک ژنی پێشووی و خەسووەکەی دەکوژێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان پیاوێک ژنی پێشووی و دایکی ژنەکە دەکوژێت و باوکەکەشی بریندار دەکات، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، ئەو کەسە کوشتنەکەی بە چەک ئەنجام داوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەم زانیارییانەی بڵاوی کردووەتەوە.

رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15.11.2023 روویداوە، “ژنەکە و باوکی بەیەکەوە بەرەو کارەکەیان رۆیشتوون و ئەو پیاوە تەقەی لێکردوون، ژنە کۆنەکەی خۆی کوشتووە و باوکیشی بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە”.

زانیارییەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن، دوای ئەوە ئەو کەسە چووەتە ماڵی ژنە کۆنەکەی و لەوێ دایکی ئەو ژنەشی کوشتووە.

“ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجام داوە فەرمانبەری ناوەندی فریاگوزاری پزیشکی گیەڵان بووە”، لە راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاودا وا هاتووە.

خێزانێک لە کرماشان قەتڵوعام کران

خێزانێک لە کرماشان قەتڵوعام کران