كه‌مترین سه‌رپێچی و رووداوى هاتوچۆیان هه‌یه
كارمه‌ندانى هاتوچۆى قه‌ره‌داغ چاڵى شه‌قامه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى قه‌ره‌داغ چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كارمه‌نده‌كانیان ئه‌و چاڵ و چۆڵانه پڕده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قام و رێگاكانى سنوورى قه‌زاكه‌یان دروستبوونه.
هه‌ر ئه‌مجاره نا، به‌ڵكو ده‌مێكه ئه‌م كارمه‌ندانه راهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتێك له شه‌قامه‌كان ببینن، خۆیان چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
جارجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى رێگاوبان و شاره‌وانى به ئامێر و كه‌لوپه‌لى جیاجیا هاوكاریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ى كاره مه‌یدانییه‌كه خۆیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
مقه‌ده‌م چۆمان نه‌جاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی هاتوچۆى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، بوونى كه‌موكوڕى له‌ئامێر و پێداویستییه‌كان له فه‌رمانگه‌كانى قه‌زاكه‌ى وایكردووه خۆیان زیاتر مشوورى چاره‌سه‌ركردنى تێكچوونى شه‌قام و رێگاكانیان بخۆن.
وتیشی “شاره‌وانى ئامێر و پێداویستیان نیه بۆ چاككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و له‌سنوورى قه‌زاكه‌شمان هیچ كارگه‌یه‌كی قیڕى لێنیه، بۆیه ناچارین داوا له شوێنه‌كانى دیكه بكه‌ین بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى چاككردنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕاى بوونى كه‌موكوڕى له‌و شوێنانه به‌ڵام رێگاوبان و شه‌قامه‌كانى قه‌ره‌داغ له زۆر شوێن و ناوچه‌ى دیكه باشترن.
964 به‌وردى به‌ناو سۆشیاڵ میدیاكه‌ى هاتوچۆى قه‌ره‌داغدا گه‌ڕا، ده‌ركه‌وت دوایین رووداوى هاتوچۆ له‌سنوورى ئه‌م قه‌زایه له رۆژى 5.7.2023 روویداوه، ئه‌ویش وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێک بووه لە رێگای قەرەداغ – بازیان له نزیک گوندی کانی رۆشنای.
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆ بۆ 964 ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌یان كه‌مترین سه‌رپێچیكردن و رووداوى هاتووچۆ روویانداوه “ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ى 15 رۆژى ئه‌م مانگه‌دا هیچ رووداوێك تۆمار نه‌كراوه”.
مقه‌ده‌م چۆمان، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌وان راهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان مشوورى رێگاوبان و شه‌قامه‌كانیان بخۆن، چونكه ده‌ڵێت “كارمان رێكخستنى شه‌قام و رێگاكانه”.