لە داقوق

هاوڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای داقوق هاوڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا، کە جوتیارێکە و خەریکی دانانی کارەبا بووە. .

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی زەینولعابدین لە سنووری قەزای داقوقی باشووری کەرکوک روویداوە، کە جوتیارێک لە کاتی دانانی کارەبا بۆ بەشێکی مەزرەعەکەی، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیان لەدەست دا.

فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی وت، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەیان، دەرکەوت کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

وتیشی، هاوڵاتییەکە تەمەنی 37 ساڵە و جوتیارە، لە کاتی کارکردن و دانانی کارەبا لە مەزرەعەکەی بەهەڵە جەستەی بەر ئەو کێبڵانە کەوتووە، کە هێناویەتی بۆ راکێشانی کارەبا، بەم هۆیەوە دەستبەجێ هەر لەوێ گیانی لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای توێکاری پزیشکی، تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

هاوکات دوێنێ سێشەممە لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، دوو کرێکار لە کاتی کارکردن و هەڵدانەوەی سەرەمەنهۆڵێکدا تەزووی کارەبا لێیدان، بە هۆیەوە یەکێکیان گیانی لە دەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستد...

کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا