بایرن یاریزانێكی پۆرتوگالی ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی پلانی هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جواو پاولینیۆی یاریزانی پۆرتوگالی بكات.

رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی له‌ زاری به‌رپرسێكی یانه‌ی بایرنه‌وه‌ گواستییه‌وه‌، یانه‌كه‌ به‌ چڕی كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام دیار نییه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ده‌توانن بیگوازنه‌وه‌ یان نا.

پاولینیۆ یاریزانی یانه‌ی فولهامی ئینگلیزییه‌ و گرێبه‌ستی تا 2028 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ 2022ـه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كردووه‌.

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی ترانسفێر ماركێت، نرخی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ 55 ملیۆن یۆرۆیه‌.

مێرکاتۆی زستانە لە مانگی یەکی ساڵی نوێ دەستپێدەکات.

بایرن میونشن: ئێمه‌ ره‌گه‌زپه‌رست نین

بایرن میونشن: ئێمه‌ ره‌گه‌زپه‌رست نین