بۆ 964 قسەیان نەکرد
باسکەی زاخۆ تووشی پێنجەم دۆڕان بوو
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی باسکەی عێراق، یانه‌ی زاخۆ بە یانه‌ی دیفاع جەوی دۆڕا و ئەمەش پێنجەم دۆڕانە دووچاری تیپەکە دەبێت.
یارییەکە ئەمڕۆ کرا و لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە دیفاع جەوی بە ئاستێکی بەرز و زاخۆ بە ئاستێکی زۆر خراپ دەرکەوتن، له دوو چاره‌گی یه‌كه‌مدا باسکەی دیفاع جەوی توانی بە جیاوازی 19 خاڵ پێش زاخۆ بکەوێت، 42 خاڵ بۆ دیفاع جەوی و 23 خاڵ بۆ زاخۆ.
لە دوو چاره‌گی دووەمدا راهێنەری زاخۆ بە گۆڕانکاری ویستی ئاستی تیپه‌كه‌ی باشتر بكات، به‌ڵام هیچی بۆ نه‌كرا و نەیتوانی لە ناو جەماوەرەکەی و لە یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه تۆمار بكات، دواجار یارییه‌كه به بردنه‌وه‌ی دیفاع جه‌وی به 83-62 خاڵ كۆتایی هات.
ئەمە هەشتەم یاری بوو بۆ یانه‌ی زاخۆ لە خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی باسکەی نایابی عێراق، به‌ڵام پێنج دۆڕانی هه‌یه و سێ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
964 هه‌وڵی دا لێدوان له راهێنه‌ر و یاریزانانی زاخۆ وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی تووڕه‌بواون له ئه‌نجامه‌كه‌یان ئاماده‌نه‌بوون قسه بكه‌ن و به ده‌مه‌قاڵی و توڕه‌بوونه‌وه چوونه‌وه ژووری جلگۆڕین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا