شۆفرلێت و تاهۆ و رەنج رۆڤەرن
دوو کەس لەسەر دزینی سێ ئۆتۆمبێل دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی سێ ئۆتۆمبێل دەستگیر کرد.
یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئۆتۆمبێلێکی لە هەولێر دزیوە و لە سلێمانی فرۆشتویەتیەوە، لە دوای دەستگیر کردنی دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی دزیوە.
کەسەکەی دیکەش لە ناو گەراجی ماڵێکدا ئۆتۆمبێلێکی دەرهێناوە و دزیویەتی، لەسەر سکاڵای خاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا.
بە پێی ئەو وێنانەی کە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری شۆفرلێت ئیمپالا، تاهۆ و رەنج رۆڤەرن.
یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 444 و ئەوەی دیکەشیان بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.