"ئەم بڕیارە لە کوێوە هاتووە؟"

محەمەد حه‌لبوسی: رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی “له‌كارلادراو”ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەگرێته‌بەر.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئه‌مڕۆ پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بهێنێت، رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.

حه‌لبوسی دەڵێت: نازانین ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لە کوێوە ئاراستە دەکرێن، به‌ڵام وتیشی، “رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پەرلەمانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌مه‌ش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌ ده‌ست دا،
له‌ هه‌مان كاتدا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیه‌تی پەرلەمانتار لەیس دولێمیشی دا، كه‌ هه‌ر ئه‌و سكاڵای له‌سه‌ر حه‌لبوسی تۆمار كردبوو.

محەمەد حه‌لبوسی بۆ دوورخرایه‌وه‌؟

محەمەد حه‌لبوسی بۆ دوورخرایه‌وه‌؟