پێشتر ته‌نیا به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێی ده‌كرد

دوو شاره‌وانیى دیكه‌ى دهۆك زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشك به‌ جیا كۆده‌كه‌نه‌وه‌

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو شاره‌وانیى دیكه‌ى سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشك به‌ جیا كردووه‌ و پێشتریش ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ كرابوو.

ئه‌وه‌ى‌ قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش دواى نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌ دێت كه‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى MRF واژۆى كردبوو‌ و كۆمپانیاكه‌ى پابه‌ند كردووه‌ كه‌ حاویه‌ى دووه‌م بۆ ماڵه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش دابین بكات.

هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌وانیی قه‌زاكانى ئاكرێ و شێخانیش ئێستا به‌ پێی هه‌مان بڕیار ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

نێچیرڤان ته‌مۆ، به‌رپرسی راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، ئێستا له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان و قه‌زاى شێخانیش هه‌مان كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌مان كۆمپانیاى MRF یش جێبه‌جێی ده‌كات.

وتیشی “به‌پێی گریبَه‌ستێك پێویسته‌ كۆمپانیاى ناوبراو 55 هه‌زار حاویه‌‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خاشاك دابه‌ش بكات و له‌ قۆناغه‌ یه‌كه‌میشدا نزیكه‌ى 20 هه‌زارى دابه‌شكردووه‌”.

پێشتر له‌ سنوورى هه‌ر سێ قه‌زاكه‌، یه‌ك حاویه‌ له‌ به‌رده‌مى ماڵاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كراونه‌ته‌ دوو حاویه و دووه‌میان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌یه‌ دایبنێت.

به‌رپرسی راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد دواى جیاكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ خاشاكه‌ جیاكراوه‌كان به‌شێكیان بۆ دروستكردنى په‌یین و به‌‌شێكی دیكه‌ش بۆ ئاژه‌ڵ سوودى لێوه‌رده‌گیرێت.

پێشتر، سیروان حەسەن قادر، سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش به‌ 964ـى وتبوو، كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى ماڵان له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى MRF ده‌بێته‌ نۆره‌، رۆژێك زبڵى وشك ‌ و رۆژى دواتریش زبڵى ته‌ڕ، كۆده‌كرێنه‌وه‌.

لە سێ قەزای دهۆک رۆژانە 200 تۆن خۆراک فڕێدەدەن

لە سێ قەزای دهۆک رۆژانە 200 تۆن خۆراک فڕێدەدەن