کۆلێژەکانی خانەقین بەهۆی دانپێدانەناوە حاڵیان شڕە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

کۆلێژەکانی خانەقین لە لایەن بەغداوە دانیان پێدانەنەراوە، ئەوەش وای کردووە ساڵ دوای ساڵ خواست لەسەریان کەمتر ببێتەوە.

هەریەکە لە کۆلێژەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، پەروەردەی وەرزشی و تەکنەلۆژیای زانیاری لە خانەقین سەر بە زانکۆی گەرمیانن، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدانەناون.

ئاسۆ لەتیف، راگری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی خانەقین بە 964ـی وت، “ژمارەی خوێندکاران لە چاو ساڵانی پێشوو نزیکەی 80% کەمی کردووە، ئەمساڵ ژمارەی خوێندکارانی کۆلێژەکە 300 کەس تێناپەڕێت کەچی ساڵانی پێشوو 1600 کەسی تێدەپەڕاند”.

وتیشی، “ئەمساڵیش بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو هیچ خوێندکارێکی ئێواران وەرنەگیراوە”.

بە پێی زانیارییەکانی 964 هەردوو کۆلێژەکەی تری خانەقین حاڵیان باشتر نییە، کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کەمتر لە 100خوێندکاری هەیە و کۆلێژی تەکنۆلۆجیای زانیاریش یەک بەشی ماوە و  هەر ئەو ژمارەیە تێناپەڕێنێت.

سەرچاوەیەک لە خوێندنی باڵای عێراقەوە کە نەیویست ناوی بهێندرێت بە 964ـی وت، “کێشەی ئەو کۆلێژانە ئەوەیە سەر بە زانکۆی گەرمیانن و ئەو زانکۆیەش دانیپێدانەنراوە، هەروەها لەسەر زەوی کۆلێژەکانی عێراقن و هیچ رەزامەندییەکیش بۆ دروستکردن باڵەخانەکانیان وەرنەگیراوە”.

خوێندکارانی ئەو کۆلێژانە بەردەوام خۆپیشاندان دەکەن بۆ دانپێدانانی کۆلێژەکانیان، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە.

دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین دووبارە خۆپیشاندانیان ک...

دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین دووبارە خۆپیشاندانیان کرد

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد