دامەزراوەی راهێنان بووە

سوپای ئەمریکا: هێرشمان کردە سەر سوپای پاسداران

964+

ژووری هەواڵ

درەنگانی شەوی رابردوو بە فڕۆکە هێرش کراوەتە سەر چەند ئامانجێک لە خۆرهەڵاتی سوریا، سوپای ئەمریکا دەڵێت ئێمە بووین و چەند ئامانجێکی سەر بە سوپای پاسدارانمان پێکاوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند هێرشەکان بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بوون ”دامەزراوەیەکی راهێنان و ماڵێک لە نزیک شاری بوکەمال و مەیادین یەک دوای یەک کراونەتە ئامانج”.

بە قسەی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا هەردوو شوێنەکە ”سوپای پاسدارانی ئێرانی و هێزەکانی سەر بە ئێران بەکاریان دەهێنان”.

پنتاگۆن دەڵێت ئەمەی کردوویانە وەڵام بووە بۆ ئەو هێرشانەی لە عێراق و سوریا دەکرێتە سەر هێزەکانیان.

لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا ئەمە سێیەم هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکایە لەم ناوچەیە، پێنجشەممەی رابردوو پنتاگۆن رایگەیاند لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە 46 هێرش کراوەتە سەر سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا و 56 سەربازیان بریندار بووە.

"سوپای پاسداران هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات"