بورجەکان بۆ ئەمڕۆ چیت پێدەڵێن؟
لەدایکبووانی بورجی گیسک جەوەکەیان رۆمانسی دەبێت
964+
پێشبینی بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ 13ی نۆڤێمبەر پێدەڵێم
کاوڕ 21/3 – 19/4
ئەنجامی بەشێک لە کارەکان وادەکات گومانت لە هاوپیشەکانت هەبێت و پێویست بکات گۆڕانکاری بکەیت، لایەنی سۆزداریت باش نییە و تووشی سترێسی کردوویت.
گا 20/4 – 20/5
دوودڵیت لە کارەکەت و ئامادەبە رووبەرووی هەندێک ئاستەنگی ببیتەوە، رەفتاری بەشێک لە هاوپیشەکانت تەواو بێزارت دەکات، باشترە لایەنی سۆزداریت فەرامۆش نەکەیت و راستگۆیانەش بدوێیت.
دووانە 21/5 – 21/6
پێویستە ئیرادەت بەهێز بێت و ئامادەبیت بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشە پیشەییەکانت، رەنگە لایەنی سۆزداریت کەمێک نائارام بێت و لەگەڵ ئەوەشدا وادەکات ئەرێنی بیربکەیتەوە.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
بڕیاردانی خێرا و بێ بیرکردنەوە لە هاوپیشەکانت باش نییە و رەنگە تووشی دوژمنایەتیت بکات، سەبر و خۆڕاگری باشترین خاڵی پەیوەندییەکی سەرکەوتووە.
شێر 23/7 – 22/8
کارەکەت پێویست بە رۆحێکی کراوە هەیە و دەبێت بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت، راستگۆیی بەرامبەر هاوبەشی ژیانت باشترین هەنگاوە بۆ رووبەروو بوونەوەی ئاستەنگییەکان.
فەریک 23/8 – 22/9
بەخت یاوەر دەبێت لەرووی پیشەییەوە و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی چەند رۆژێکە هەراسانیان کردوویت چارەسەر دەبێت، بە لێهاتوویی و جوانی خۆت دەتوانیت زیاتر دڵی بەرامبەرەکەت بەدەستبهێنیت و ئاسوودە بیت لەرووی سۆزداریی.
تەرازوو 23/9 – 22/10
گرنگە بزانیت ئامانجت چییە و چیت دەوێت لە کارەکەت ، بەوشێوازە دەتوانیت تواناکانت بەکاربەریت و بگەیت بەوەی خەونی تۆیە، خۆپەرستی لە سۆزداری باش نییە.
دووپشک 23/ 10-21/11
ئاستەنگەکان کەم دەبنەوە و هەندێک لەو کارانەی ناڕوون بوون ئێستا باشتر لێیان تێدەگەیت، هەرگیز بە ساردی مامەڵەی خۆشەویستەکەت مەکە.
کەوان 22/11 – 21/12
لە کارەکەت دڵخۆش دەبیت و چانسی باش دێتە پێش، هەرچەند هەندێک ناکۆکی هەبووە لە سۆزداریت بەڵام دڵ لە دڵ مەدە هەموو شتێک باش دەبێت.
گیسک 22/12 – 19/1
هەنگاوی نوێ دەنێت و رووبەرووی هەندێک بابەت دەبیتەوە کە گرفتی رابردوون، خۆشەویستی بە رووتدا پێدەکەنێت و جەوەکەت هێندە رۆمانسی دەبێت دەچیتە دونیای خەیاڵەوە.
سەتڵ 20/1 – 18/2
بارودۆخەکە لە دەرەوەی تواناکانی تۆ دەبێت و هەندێک کەس دەبینیت لە کارەکەت تووشی خەمۆکیت دەکات، دووربکەوەرەوە لە گفتوگۆی توند لەرووی سۆزدارییەوە بەرلەوەی هەموو شتێک خراپ بێت.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
ئەمڕۆت باش نییە و رێگاکانت سەخت دەبن و دەروونت تێکدەدات، بەڵام تێدەپەڕێت و لایەنی سۆزداریت جێگیرە و گرنگە لەم قۆناغە بیر لە جێگیربوون بکەیتەوە.