بۆ خواردنەوە باش نین

لە هەولێر دەستگیرا بەسەر سەدان کارتۆن شیرمۆز و شیرفراولە

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر دەستگیرا بەسەر سەدان کارتۆن شیرمۆز و شیر فراولە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی پارێزگاکەش دەڵێت، خاوەنەکەی پێشێلی رێنماییەکانی تەندروستی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.11.2023، بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان لەکاتی گەڕان و پشکینیدا دەستیانگرتووە بەسەر 878 کارتۆن شیرمۆز و شیرفراولە.

شیرمۆزەکان “بەشێوەیکی زانستی و تەندروست، لە شوێنی تایبەت لە کانی قڕژالە لەناوبران”.

شیرەکان بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ بوون و هاوردەکراون.

لە هەرێمی کوردستان، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیر بەتامی مۆز، فراولە و چۆکۆلێت بە شیری هۆڵەندی بەرهەمدەهێنت.

لەماوەی مانگێکدا 93 تۆن خۆراکی بەسەرچوو لەناوبراون

لەماوەی مانگێکدا 93 تۆن خۆراکی بەسەرچوو لەناوبراون