حاسڵاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس

لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکان گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەکەندرێت

+964

ژووری هەواڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت فڕۆکەکانمان تا قوڵایی 40 کیلۆمەتر چوونەتە خاکی لوبنانەوە و چەند ئامانجذکی حیزبوڵایان بۆردومان کردووە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی لەزاری سەرۆکی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا رێگرە لە وەستانی شەڕی غەزە و دەیەوێت بازنەی جەنگەکە فراوان بکات.

ناتەنیاهۆ وەڵامی ماکرۆنی دایەوەو دەڵێت: ئۆباڵی کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە ئەستۆی حەماسە نەک ئێمە، پێشتر ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا وتبووی دەبێ ئیسرائیل کوشتنی ژن و منداڵ رابگرێت.

بەرپرسانی کەرتی تەندروستی غەزە دەڵێن: زۆربەی نەخۆشخانە سەرەکییەکان ناچاربوون هەر لەناو گۆڕەپانی نەخۆشخانەکە گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵبکەنن، چونکە ناتوانن تەرمەکان ببەنە دەرەوە.

دافيد ساترفيلد لێکۆڵەری ئەمریکی لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت
زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە باکوری غەزە ئاوارەی باشووری غەزە بوون و کەمتر لە 200هەزار کەس لە باکوور ماون.

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ...

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ئەڵێم