ستونەکان پرۆژەیەکیان پەکخستبوو
رێگەی دەروازەی هەڵەبجە لە ستونی کارەبا رزگاری بوو
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ژمارەیەک ستونی کارەبا کە ببونە هۆی پەککەوتنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دەروازەی هەڵەبجە، دوای نزیکەی ساڵێک گواسترانەوە و دەستکرایەوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
درێژی رێگەکە 100 مەترە و دەکەوێتە سەروو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ستونەکانی کارەبا دەکەوتنە ناوەڕاست شەقامەکە و بە وتەی بەرپرسانی پارێزگاکە، بودجەی پێویست نەبووە بۆ گواستەنەوەیان، نزیکەی ساڵێک بوو نۆژەنکردنەوەی راگیرابوو.
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات
ئەمڕۆ هەینی 10.11.2023، سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “پاش دەستپێکردن، لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا توانیمان شەقامەکە فراوان بکەین.. لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ قیرتاوکردنی رێگاکە و تەواو کردنی پرۆژەکە”.
بە وتەی سەرۆکی شارەوانی لە ئێستادا هیچ بەربەستێکیان لەبەردەمدا نەماوە و پاش رێککردنەوە، تەواوی شەقامەکە کە بە دەروازەی هەڵەبجە ناسراوە قیرتاو دەکرێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر