یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین بۆ نمایشی ناو گۆڕەپان دروستکرا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین کە نمایشی دریفت دەکەن ئەمڕۆ یەکەمین دەرکەوتنیان راگەیاند و دەیان کەس لە گۆڕەپانێک بە دەوریاندا تەماشای نمایشەکانیان دەکرد.

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین کە دەیان ئۆتۆمبێلی وەرزشی لەخۆگرتووە ئەمڕۆ هەینی 10.11.2023 بۆ یەکەمینجار لە گۆڕەپانێکدا کۆبوونەوە و بە ئامادەبوونی دەیان گەنج و زیاتر لە 25 ئۆتۆمبێل نمایشی سەرنجڕاکێشیان کرد.

مەڕوان جەواد دامەزرێنەری یانەکەیە و بە 964ـی وت، گۆڕەپانەکە لەسەر ئەرکی بەشداربووان دروستکراوە و ئەو گەنجانەی کە حەزیان لەو جۆرە یارییەیە لە بری ئەوەی لەسەر شەقامەکان ئەو کارە بکەن دێنە گۆڕەپانەکە و چێژ دەبینن و خاڵکیان لەدەور کۆدەبێتەوە.

ئەحمەد محەمەد کە ئەویش بەشداربوویەکی نمایشەکەیە بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلەکەم جۆری نیسان زێدە و هاوڕێکانم بە چەندین جۆری تری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی و ئەمریکی و یابانی بەشدارن و ئەمڕۆ باش خۆمان ئامادەکردووە، هەروەها یانەکەمانیش لە چین و توێژە جیاوازەکان تیایدا بەشدارن.

نمایشەکە جگە لە ئۆتۆمبێل ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیشی لەخۆ گرتووە ئەوان دریفت دەکەن و نمایشی سەرنجراکێش پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی