پارێزەرێک وەڵام دەداتەوە

لە چ کاتێکدا دەتوانیت سکاڵا لەسەر مۆلیدەی گەڕەکەکەت تۆمار بکەیت؟

964+

پێشەوا محەمەد

پارێزەرێک سێ حاڵەت دیاری دەکات کە خاوەن ماڵ دەتوانێت سکاڵا لە مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکەی بکات، دەشڵێت ئەگەر هات و خاوەن مۆلیدە نکۆڵی لەو حاڵەتانە کرد دادگا بڕیاری لەبارەوە دەدات.

ئالان ژاژڵەیی، پارێزەری راوێژکار بە 964ـی وت، “ئەگەر مۆلیدە دەنگی بەرز و بێزارکەر بوو، ئەگەر دووکەڵی رەشی هەبوو و یان لەبەردەرگای ماڵان بوو ئەوا خاوەن ماڵەکان دەتوانن سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن”.

وتیشی، “لە دوای سکاڵا و بەدواداچوون دادوەر بڕیار دەدات مۆلیدەی دەنگ بەرز بکرێت بە بێدەنگ، ئەگەر دوكەڵی هەبوو دوکەڵکێشی بەرزی بۆ دابندرێت یان مۆلیدەکە بگۆڕدرێت، ئەگەر لە بەردەم ماڵانیش بێت پێویستە ببرێتە سەر باڵەخانە یان ماڵەکان”.

بە وتەی ئەو پارێزەرە، ئەگەر خاوەن مۆلیدە ئەو رێکارانەی نەگرتەبەر ئەوا دادگا ناچاری دەکات مۆلیدەکەی دووربخاتەوە و رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

زۆربەی مۆلیدەکانی سەیدسادق گازوایلی خراپ بەکاردێنن

زۆربەی مۆلیدەکانی سەیدسادق گازوایلی خراپ بەکاردێنن