لە حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
نەتەوە یەکگرتووەکان: نابینە بەشێک لەو پلانە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە 10812 لەناو ئەوانەدا 4412 منداڵ و 2918 ژن و 667 بەتەمەن هەن، بریندارەکانیش گەیشتنە 26905 کەس.
دەزگای فریاگوزاری ئیسرائیل دەڵێت: تەقینەوە لە شاری ئیلات روویداوە، حەوت کەس بە هۆی شپرزەبوون و سەر لێشێوانەوە بریندار بوون و براونەتە نەخۆشخانە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت دەستیان گرتووە بەسەر یەکێک لە بنکە سەربازییە سەرەکییەکانی حەماسیان لە غەزە، حەماسیش دەڵێت رێمان لێ گرتوون.
بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: بە هیچ جۆرێک نابینە بەشێک لە پرۆسەی ئاوارەکردنی خەڵکی غەزە بۆ ئەو شوێنانەی ناویان ناوە ناوچەی ئارام.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی CNNی وتووە: بە هیچ جۆرێک ئیسرائیل رازی نابێت بە راگرتنی شەڕ، مەگەر بەو مەرجە نەبێت کە دیلەکان ئازاد بكرێن.