یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

ئامێری چاودێریکردنی نەخۆشی گەشکە بۆ نەخۆشانەیەکی هەولێر دابینکرا

964+

فەهمی نەبی

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە ئامێری VNC بۆ چاودێریکردن و پرۆگرامکردنی نەخۆشانی گەشکە دابینکراوە، کە یەکەمجارە ئامێرێکی لەمجۆرە لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت.

ئەو ئامێرە ناوی VNC monitering بۆ بەشی مێشک و دەماری نەخۆشخانەی رزگاری دابینکراوە.

د.لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری بۆ 964 وتی، “بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئامێرێکی لەمجۆرە بەردەست دەبێت، پێشووتر دەبوو نەخۆش بچێت بۆ بەغدا، چونکە تەنیا لەوێ ئەو ئامێرە هەبوو”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئەوەش دەڵێت، لەمەوبەدوا هەموو ئەوانەی نەخۆشی گەشکەیان هەیە  لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزارییە ببینن و پشکنینەکە بەخۆڕایە.

نەخۆشخانەی رزگاری دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر لە شەقامی 100 مەتری.

کەس ناچێت بۆ پشکنینی کۆرۆنا و ئامێرێکی پزیشکی لە کەرکو...

کەس ناچێت بۆ پشکنینی کۆرۆنا و ئامێرێکی پزیشکی لە کەرکوک دیار نەماوە