جەمال موسایالا یاریزانی بایرن میونشن. فۆتۆ: ئاژانسەکان
موچەکەی کەمە
بایرن موسیالا له ریال مه‌درید ده‌پارێزێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی خۆی ئاماده ده‌كات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له رۆیشتنی جه‌مال مۆسیالای یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ی بكات، كه یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی تێبڕیوه.
جه‌مال مۆسیالا موچه‌ی ساڵانه‌ی له بایرن هه‌شت ملیۆن یۆرۆیه، كه پاره‌یه‌كی كه‌مه، بۆیه رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی په‌یامێكی بۆ یانه‌ی بایرن نووسیوه و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ مۆسیالا نه‌ڕوات، پێویسته موچه‌كه‌ی بۆ سێ هێنده‌ی ئێستای زیاد بكرێت.
جه‌مال مۆسیالا شه‌وی رابردوو له یاریی به‌رامبه‌ر گالاته‌سه‌رای دووچاری پێكان بوو، كه شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر هایدنهایم یاریی ناكات.