دەبێت بە 65 باخچە
دواجار باخچەکەی بێدار سەوز دەکرێت
964+
میلاد جەلال – کەلار
دوای چوار ساڵ لە دروستکردنی، دواجار دەروویەکی خێر لە باخچەی بێدار کرایەوە و شارەوانی کەلار بە نیازە بەرگی سەوزی بە بەردا بکات.
باخچەکە لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارە و چوار دۆنمە، چوار ساڵ پێش ئێستا کە دروست کرا، بە هۆی نەبوونی بودجەوە بەجێهێڵدرا.
ئارام نەجمەدین، بەرپرسی بەشی باخچەکانی شارەوانیی کەلار بە 964ـی وت، “چوار ساڵ پێش ئێستا تەنیا سیاجمان بۆ باخچەکە کرد و ژمارەیەک دارمان تێدا چاند، بەڵام بەھۆی نەبوونی بودجە نەمانتوانی جوانکاری و چیمەنی باخچەکە دابنێین”.
وتیشی، “دەستمان کردوە بە خاوێنکردنەوە و رێککردنەوەی ناوەوەی باخچەکە، سیستمی ئاودێرییشمان بۆی داناوە، لە رۆژانی داھاتوودا دەست دەکەین بە دانانی چیمەنەکەی، قۆناغ بە قوناغ باخچەکە ئاوەدان و سەوز دەکەین”.
بە تەواوبوونی ئەم باخچەیە ژمارەی باخچە و پارکەکانی کەلار دەبێت بە 65 باخچە، رێژەی سەوزاییش لە قەزاکە نزیکەی 7.5% دەبێت.
شارەوانی کەلار هەڵمەتێکی بۆ لابردنی خانووی زیادەڕۆ دەستپێکردووە
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد