33 رۆژە شەڕە

39 رۆژنامەنووس لە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و غەزە کوژراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی 33 رۆژی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و غەزەدا 39 رۆژنامەنووس کوژراون و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان داوای پاراستنی ژیانیان دەکات.

کۆمیتەکە کە بە CPJ ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو مانگە خوێناویترین بووە رۆژنامەنووسان لەوەتەی کۆمیتەکە چاودێریی رەوشی رۆژنامەوانان دەکات لە ساڵی 1992ـەوەوە.

راگەیەندراوی کۆمیتەکە دەڵێت، “رۆژنامەنووسان لە سەرانسەری ناوچەکەدا قوربانییەکی گەورە دەدەن بۆ رووماڵکردنی ئەم ململانێ دڵتەزێنە، بە تایبەتی ئەوانەی لە غەزەن، پارەیەکی بێوێنەیان داوە و بەردەوامیشیان هەیە و رووبەڕووی هەڕەشەی بەرچاو دەبنەوە”.

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ رێکخراوێکی سەربەخۆ و قازانج نەویستە و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا بەرەوپێش دەبات. بەرگری لە مافی رۆژنامەنووسان دەکەن، کە بە سەلامەتی و بە بێ ترس هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە.

“ئێستاش کە هێزەکانی ئیسڕائیل دەستیان بە هێرشی زەمینی کردووە بۆ سەر غەزە، بە ئاژانسەکانی هەواڵیان وتووە کە ناتوانن گەرەنتی سەلامەتی ئەو رۆژنامەنووسانە بکەن کە لەوێ کاردەکەن”، کۆمیتەکە وادەڵێت.

شەڕی غەزە ناوەستێت و بوومەلەرزەی هێنا

شەڕی غەزە ناوەستێت و بوومەلەرزەی هێنا