دیمه‌نى به‌شێك له‌و خوله‌ى به‌شداریان كردووه... وێنه: 964+
بابه‌ته‌كه حكومڕانى ناوخۆیه
هۆڵه‌ندا شه‌ش كه‌س له هه‌رێمه‌وه ده‌باته وڵاته‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌ش كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه براونه‌ته هۆڵه‌ندا، بۆ به‌شداریكردن له خولێكی هه‌فته‌یی تایبه‌ت به حوكمڕانى ناوخۆ، به‌شداربوویەك ده‌ڵێت، پێشتر له رێگه‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه توانیویانه به‌شداریی خوله‌کە بكه‌ن.
به‌ر له‌وه‌ى بچنه ئه‌و وڵاته، حكومه‌تى هۆڵه‌ندى له رێگه‌ى کونسڵخانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، تاقیكردنه‌وه‌ى به ژماره‌یه‌كی زۆرى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت كردووه دواتر ماوه‌ى 45 رۆژ به‌شدارى له خولێكی ئۆنڵاین پێكردوون، له‌ناو ده‌رچووانى خوله ئۆنڵاینه‌كه‌ش ئه‌م شه‌ش كه‌سه سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌یان كردووه.
وه‌فا سه‌ید خان، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران، یه‌كێكه له به‌شداربووه‌كان، به 964ـى وت، رۆژانه له كاتژمێر 9:00 به‌یانییه‌وه تا 5:00ـى ئێواره، به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى ئه‌م خوله ده‌بینین بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك.
وتیشی “جگه له خۆم، سێ مامۆستاى زانكۆ و دوو كه‌سیش له وه‌زاره‌ته‌كانى رۆشنبیری و پلاندانان هاتوون و له شارى لاهاین”.
باسی له‌وه‌ش كرد، له خوله‌كه شێوازى مامه‌ڵه‌كردنه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى، نێوان نێر و مێ، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رووى خۆیان پێوتراوه.
له ئه‌گه‌رى كاراكردنى سیستمى ئه‌لیكترۆنیش له هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی تایبه‌تیان بۆ شیكراوه‌ته‌وه.
جگه له‌و شه‌ش كه‌سه‌ى هه‌رێمی كوردستان، له وڵاتانى وه‌ك میسر و لیبیا و ئه‌رده‌ن و چەند وڵاتێکی دیکە به‌شدارى ئه‌م خوله‌یان كردووه.