هەندێکیان نیوەی کراوە

شارەوانی سەرگەڵو داوای کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سەرگەڵو داوای کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی دەکات و دەڵێت، چەند جارێک داوای بوودجەیان کردووە پێیان نەدراوە.

گوندەکە سەر بە بە ناحیەی سورداشی قەزای دوکانە لە پارێزگای سلێمانی، 200 ماڵی تێدایە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 750 کەسە.

شۆڕش محەمەد، سەرۆکی شارەوانی سەرگەڵو بە 964ـی راگەیاند، بەشێک لە کۆڵانەکان کۆنکرێت کراون، بەڵام هەندێکیان ماون و بەشێکیان تا نیوەیان کۆنکرێت کراوە و راگیراون.

وتیشی، “دوو ساڵە داوا دەکەین بوودجەمان بدەنێ کۆڵانەکان تەواو بکەین، هەرچەند بڕیاریش هەیە پڕۆژە تەواونەکراوەکان ئەوانەی خزمەتگوزارین بوودجەیان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر ئەوەی ئێمە نەدراوە”.

سەرگەڵو ساڵی 2005 بووە بە خاوەنی شارەوانی تایبەت بە خۆی.

“سەرگەڵو یەکێکە لەو گوندانەی قوربانیی زۆری داوە، بەڵام بە ئەندازەی قوربانیدانەکەی ئاوڕی لێنەدراوەتەوە و خزمەت نەکراوە”، ئەوەش قسەی شۆڕش محەمەدە.

پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش

پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش