پەرستارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بەدیار منداڵێکی تازە لەدایکبووەوە - وێنە: socialmedia
20 حاڵەتی دوانە هەبووە
مانگی رابردوو 958 منداڵ لە سلێمانی لەدایک بوون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 958 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایک بوون و 20 حاڵەتی دوانەش هەبوون. تەندروستی سلێمانی دەڵێت، 81 لەبارچوونی منداڵ تۆمار کراوە.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو سێ هەزار و 822 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانییان کردووە و هەزار و 579 نەخۆش داخڵ کراون.
بە پێی ئامارەکە، لەو رێژە منداڵەی لەدایک بوون 488 منداڵیان كوڕ بوون و 470 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 549 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوون و 409 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
“لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 310 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 20 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 81 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە و هەروەها 619 سۆنەریش گیراوە”، تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.
هەر بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، مانگی نۆ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی 961 منداڵ لەدایک بوون و 12 حاڵەتی دووانە و یەک حاڵەتی سیانە هەبوون.