هەواڵی زیاتر
سەوزەفرۆشەکانی داقوق خراپیان بەسەر هات و لە سلێمانی قارچک بەرناکەوێ
964+
ژووری هەواڵ
بەپێی لێکدانەوەی حیساباتی ئەم چەند مانگە بێت، کەمئەندامان بۆ هەر رۆژێک تەنیا یەک هەزار دیناریان پێ دەبڕێت، چونکە لەماوەی سەد رۆژدا 100 هەزار دینار موچەیان وەرگرتووە.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ی وت هیچ کات بارودۆخی کەمئەندامان وەک ئێستا خراپ نەبووە و وایلێهاتووە بەشێک لە کەمئەندامان ئەو 100 هەزار دینارە موچە وەرنەگرن، چونکە نازانن چی لێبکەن، ئێستا کەمئەندام هەیە هاوکاریمان بۆ داناوە نایەت، کە لێی دەپرسین بۆچی نایەیت دەڵێ کرێ تاکسیەکەم پێ نییە بێم.
…………..
لە بازاڕی سلێمانی قارچێکی گەورەو سەیر هەیە، هەر دانەیەکی نزیکەی کیلۆیەک دەبێت، ئەو کەسەی فرۆشیاری قارچکەکەیە دەڵێت، لە ئاکرێوە بۆمان هاتووە و خواستی زۆری لەسەرە.
تەنیا یەک کەس لەناو بازاڕی سلێمانی هەیەتی و چەند رۆژێکە هاتووە و بەوتەی فرۆشیارەکەی تا 20 رۆژی دیکە ئەو قارچکە دەبێت.
غەریب چاوشین، فرۆشیاری ئەو قارچکەیە لەناو بازاڕی سلێمانی، بە 964ی راگەیاند، کیلۆیەکی قارچکەکە بە هەشت هەزار دینارە و خواستی زۆر لەسەر و رۆژانە 60 کیلۆ دەفرۆشێت.
…….
ئەم ئێوارەیە پێش بانگی مەغریب ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە داقوق خۆی کرد بە ناو چەند سەوزە فرۆشێکدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و نزیکەی 10 کەس بە برینداری براون بۆ کەرکوک.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ی وت: بە پێی زانیارییەکانیان بارهەڵگرەکە بە خێراییەکی زۆر هاتووە و خۆی کردووە بە ناو سەوزەفرۆشەکانەوە.
وتیشی، هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و نزیکەی 10 هاوڵاتی لە خەڵکی پیادە و سەوزەفرۆشەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کراون.
100 هەزار بۆ 100 رۆژ
قارچکە سەیرەکەی سلێمانی
بارهەڵگرێک خۆیکرد بە ناو سەوزەفرۆشاندا