هەر دانەیەکی نزیکەی کیلۆیەک دەبێت
قارچکەکەی ئاکرێ لە سلێمانی خواستی زۆر لەسەرە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
قارچێکی سەرنجڕاکێش و گەورە لەبازاڕی سلێمانی دەفرۆشرێت، هەر دانەیەکی نزیکەی کیلۆیەک دەبێت، ئەو کەسەی فرۆشیاری قارچکەکەیە دەڵێت، لە ئاکرێوە بۆمان هاتووە و خواستی زۆری لەسەرە.
قارچکەکەی ئاکرێ هەردانەیەکی 800 بۆ 900 گرام دەبێت.
تەنیا یەک کەس لەناو بازاڕی سلێمانی هەیەتی و چەند رۆژێکە هاتووە و بەوتەی فرۆشیارەکەی تا 20 رۆژی دیکە ئەو قارچکە دەبێت.
غەریب چاوشین، فرۆشیاری ئەو قارچکەیە لەناو بازاڕی سلێمانی، بە 964ی راگەیاند، کیلۆیەکی قارچکەکە بە هەشت هەزار دینارە و خواستی زۆر لەسەر و رۆژانە 60 کیلۆ دەفرۆشێت.
وتیشی، “ئەو قارچکە لە ئاکرێ دێت و خەڵک خواستی زۆری لەسەرە”.