جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە

عەهد تەمیمی ئەو کچەی بەتەنیا بووەتە ئایکۆنی بەرەنگاری

964+

ژووری هەواڵ

کیژۆڵەیەکی بزێوی جوانکیلەیە، بەو تەمەنە کەمەیەوە لە رووی سەربازەکانی ئیسرائیل دەوەستێتەوە و مستەکۆڵەیان پیا دەکێشێت، ئەم دیمەنە بووە یەکێک لە دیارترین دیمەنەکانی خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان دژی ئیسرائیل.

عەهد تەمیمی، کیژۆڵەیەکی فەلەستینییە، ساڵی 2001 لە گوندی نەبی ساڵحی نزیک رامەڵا لەدایکبووە، تەمەنی چوار ساڵان بووە کە لەگەڵ دایکی بەشداری خۆپیشاندانی دژی ئیسرائیل کردووە.

کاتێک گەیشتە هەرزەکاری، ئیتر عەهد خۆی بەتەنیا بووە ئەو کچە سەرسەختەی لەرووی سەربازانی ئیسرائیل و جولەکەکان دەوەستایەوە کاتێک دەچوون خاک و ئاوی گوندەکەیان داگیر بکەن.

سەربازانی ئیسرائیل بە چەک و کەرەستە سەربازییەکان روویان لە گوندەکە دەنا، بەڵام عەهد بە تەنیا بە قامچییەکەی دەستییەوە رێی لێدەگرتن.

درێژەی ئەم بابەتە لە ڤیدیوی گرێدراوی ئەم هەواڵەیە.

هەموو دەرودراوسێ ترساون لەوەی تووشی شەڕەکەی ئیسرائیل ...

هەموو دەرودراوسێ ترساون لەوەی تووشی شەڕەکەی ئیسرائیل و فەلەستین ببن