یەکێتی کەمئەندامان وا دەڵێت
کەمئەندامان بە 100 رۆژ 100 هەزار دینار وەردەگرن
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
یەکێتی کەمئەندامان بڕیاریانداوە سبەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ناڕەزاییەکانیان بگەیەنن و سەرۆکی یەکێتییەکەش دەڵێت، بە 100 رۆژ کەمئەندامان 100 هەزار دینار وەردەگرن.
سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ی راگەیاند، هیچ کات بارودۆخی کەمئەندامان وەک ئێستا خراپ نەبووە و وایلێهاتووە بەشێک لە کەمئەندامان ئەو 100 هەزار دینارە موچە وەرنەگرن، چونکە نازانن چی لێبکەن.
وتیشی، “ئێستا کەمئەندام هەیە هاوکاریمان بۆ داناوە نایەت، کە لێی دەپرسین بۆچی نایەیت دەڵێ کرێ تاکسیەکەم پێنییە بێم”.
ئەو کەمئەندامانەی سەرچاوەیەکی تری داراییان هەیە 100 هەزار دینار وەک موچە وەردەگرن و ئەوانەش هیچ داهاتێکی تریان نییە بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
سامان حسێن وتیشی، “بەیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەکەین و بەوەشەوە ناوەستین لەئایندە خۆپیشاندان و مانگرتن رێکدەخەین”.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتی کەمئەندامان، لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار کەمئەندام هەیە.