سەردانی بۆ چەند وڵاتێکی دیکە هەیە

بەم بەیانی زووە سودانی گەیشتە تاران

964+

توانا نەقی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرداێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

لەسەردانەکەی سودانی بۆ ئێران کە بڕیارە رۆژێک بمێنێتەوە، گفتوگۆ لەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس هەروەها دۆخی ناوچەکە دەکرێت.

سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە.

بلینکن دوابەدوای کۆبونەوەکەی ئاماژەی بەوەکرد، کە عێراق بەڵێنی پێداون ئیتر نەهێڵن هێرش بکرێتە سەر هێزەکانیان، هەروەها باسی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانێشی کردووە.

هەندێک دەڵێن، پێدەچێت بلینکن پەیامێکی دابێت بە سوودانی بۆ ئێران و دەبێت بیگەیەنێت بە بەرپرسانی ئێران.

هەر دوێنێ شەو لە بەغدا باردوخەکە بە هاتنی بلینکن تا رادەیەک شڵەقا، دوای ماوەیەکی کورت لە رۆیشتنی بلینکن سەدر داوای لەلایەنگرانی کرد خۆپیشاندان بکەن و بچەنە مەیدانی تەحریر، زۆری پێنەچوو هەزاران لایەنگری سەدر رژانە سەر شەقام و لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەی سەدر، وێنەی بلینکن و ئاڵای ئیسرائیلیان سووتاند.

بڕیارە محەمەد شیاع سودانی دوای سەردانەکەی ئێران سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو بکات.

ئەمە سێیەمین سەردانی سودانییە بۆ ئێران دوای بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

کۆبونەوەیەکی سەیری بلینکن لەگەڵ سەرۆکی قوبرس

کۆبونەوەیەکی سەیری بلینکن لەگەڵ سەرۆکی قوبرس