ئەنتۆنی بلینکن وا دەڵێت

عێراق بەڵێنیداوە ئیتر هێرش نەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا

964+

ژووری هەواڵ

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی کورتی کرد و کە هاتە دەرەوە ئەوەی وت “ناتوانم لەمە زیاترتان پێ بڵێم، بەڵام عێراق بەڵێنی پێداوین ئیتر نەهێڵێت هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان”.

بلینکین دەڵێت، “سودانی پێی وتم لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و لایەنەکانی دیکە رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر بۆ ئەوەی هێرشی سەر هێزەکانمان لە عێراق رابگیرێت، بەڵام لەمە زیاتر ناڵێم چونکە پەیوەندی بە سەروەری عێراقە هەیە”.

بلینکن ئەم دوو رۆژە شوێن بە خۆی ناگرێت، چووە ئیسرائیل و فەلەستین و ئەردەن و سعودیە و ئینجا عێراق، سبەی بەنیازی تورکیایە، بەڵام ئەردۆگان نایبنێت و وتوویەتی گەشتێکی ناوخۆیی هەیە، لە بری ئەوە هاکان فیدان دەیبینێت.

عێراق دەڵێت، ئاگرە سوورە لە خۆم بە دوورە، هەرچی کردووە نایەوێت لەم شەڕەی ئیسرائیل و غەزەوە تێوە بگلێت.

میدیای ئێرانی دەڵێن، سبەی سودانی سەرەک وەزیرانی عێراق دێتە تاران و لەوێوە روو لە هەندێ لە وڵاتانی کەنداو دەکات، هەندێک دەڵێن پێدەچێ بلینکن شتێکی دابێت بە گوێی سودانیدا بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە بەرپرسانی ئێرانی.

موقتەدا سەدر: داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەم ...

موقتەدا سەدر: داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەم لە عێراق