یارییەکە لە هەولێرە
سبه‌ی قوه جه‌وییه شینه و ئیتیحاد سپی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆنگره‌ی هونه‌ریی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی و ئیتیحادی سعودی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كۆنگره‌كه داخراو بوو، ته‌نیا ره‌نگی درێسی هه‌ردوو یانه دیاریی كرا.
په‌یامنێری 964 له هوتێل ڤان رۆیال، شوێنی كۆنگره‌كه ئاماده‌بوو، به‌ڵام رێگه نه‌درا ورده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌كه وێنه بگرن، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌چوو.
964 ده‌زانێت، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له كۆنگره‌ی هونه‌ریدا باس له رێككاره‌كانی هونه‌ری، ئه‌منی، ته‌ندروستی و بابه‌ته‌كانی رێكخستنی یارییه‌كه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا درێسی هه‌ردوو یانه بۆ یارییه‌كه دیاریی كرا، یانه‌ی قوه جه‌وییه به درێسی و شۆرتی شین یاریی ده‌كات، گۆڵپارێزیش جلی ته‌واوی سوور ده‌پۆشێت.
یانه‌ی ئیتیحادی سعودییش به درێس و شۆرتی سپی یاریی ده‌كات، گۆڵپارێزه‌كه‌ش جلی پرته‌قاڵی ده‌پۆشێت.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه كاتژمێر 03:00ی ئێواره یاریی نێوان قوه جه‌وییه و ئیتیحاد له گه‌ڕی چوارەمی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ شاندی یانه‌ی ئیتیحاد به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشتنه هه‌ولێر.