بەشێک لە ئەو خاسەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: کشتوکاڵی هەولێر
سەوزەی هاوردە قەدەغەیە
شەش نوسینگە لەسەر فرۆشتنی سەوزەی هاوردەکراو داخران
964+
ژووری هەواڵ
لە عەلوەی هەولێر شەش نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە، لەسەر فرۆشتنی بەرهەمی هاوردەکراو داخران.
ئەمڕۆ هەینی 3.11.2023، هێمن سەید موڕاد، بهڕێوهبهری كشتوكاڵی ههولێر بە 964ـی راگەیاند، لە عەلوەی هەولێر شەش نوسینگە بەرهەمی خاسی ئێرانیان هاوردە کردووە و فرۆشتویانە، لەسەر ئەوە داخراون.
جگە لە داخستن، بە بڕێک پارە پێبژاردن دەکرێت بۆ ئەو شەش نوسینگەیە و خاسەکەش دەستیبەسەردا گیراوە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر وای وت.
لەپێناو ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم هاوردەکردنی سەوزە و چەند جۆرێک میوەی لە دەرەوە قەدەغەکردووە.