پلەکانی گەرما ئەمڕۆ نزم دەبنەوە
ئەمڕۆ ناوچە شاخاوییەکان تێر ئاو دەبن
964+
پەری ساڵح
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور و نمە باران دەبێت، بەڵام رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت دهۆک زۆر دەبێت.
باران و هەور تەنیا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی
هەولێر: 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى
پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە
هەولێر: 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى