باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق _ وێنە: وەزارەتی نەوت
داهات زیادی کردووە
مانگی رابردوو عێراق بایی نزیکەی 10 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و بە کۆی گشتی مانگی رابردوو بە نزیکەی 10 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.11.2023، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی مانگی تشرینی یەکەم نۆ ملیار و 699 ملیۆن دۆلار بووە و کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل.
تێکڕای بڕی نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە سێ ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو گەیشتووەتە 88.26 دۆلار.
مانگی ئەیلول، عێراق زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار.