فراوان دەکرێت
یاریگا کۆنەکەی گردەسێن نوێ دەکرێتەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یاریگای ناحیەی گردەسێن لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ناحیەی گردەسێن بە گوژمەی 95 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە.
لە ناحیەی گەردەسێن دوو یاریگا هەیە، یەکێکیان حەوت یاریزانییە و ئەوەی دیکەش کە نۆژەن دەکرێتەوە یاریگایەکی 11 یاریزانییە.
پێشتر درێژی یاریگاکە 90 مەتر بووە ئێستا یاریگاکە درێژدەکرێتەوە و بە شێوەیەکی ستاندارد دەکرێت بە 100 مەتر، پانیەکەشی لە 53 مەترەوە دەکرێت بە 65 مەتر.
ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن بە 964ـى وت، یاریگاکە لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە، پێشتر نۆ یاریزانی بوو، بەڵام ئێستا کار لەسەر دروستکردنی یاریگاکە دەکرێتەوە بە شێوەیەک کە 11 یاریزان یاری تیادا بکات.
وتیشی، بڕی پارەی تەرخانکراو 100 ملیۆن دینارە، بەڵام تێچووەکەی کەمتر دەبێت و بە گۆژمەی 95 ملیۆن دینار نۆژەن دەکرێتەوە، درێژی و پانی یاریگاکە زیاد دەکەن بۆ ئەوەی گەورەتر بێت.
بەرپرسانی کارگێڕی ناحیەکە دەڵێن، یاریگاکە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەبێت و یاریزانان دەتوانن سوودی لێ ببینن و یاری خۆیانی تیادا بکەن.
ناحیەی گردەسێن سەر بە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی