دیمه‌نى به‌شێك له‌و رێگایه‌ى كه قیڕتاو ده‌كرێته‌وه... وێنه: سۆشیال میدیا
له ئه‌مڕۆوه تا پێنج رۆژى دیكه
رێگای سۆران ــ خەلیفان دادەخرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه كه رێگاى سه‌ره‌كى سۆران – خه‌لیفان بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ داده‌خه‌ن و رێگاى جێگره‌وه‌شى بۆ ده‌ستنیشان كردوون.
له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1.11.2023 تاوه‌كو 5.11.2023 رێگاكه داده‌خرێت.
هۆكارى داخستنى ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه قیڕتاوكردنه‌وه‌ى رێگاكه‌یه له نزیك تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 8:00ـی بەیانی تاوه‌كو كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن رێگای بێخاڵ بۆ رواندز له‌وێشه‌وه بۆ سۆران بەكاربهێنن، بەڵام رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.